وەزارەتی پەروەردە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان ئاگاداردەکاتەوە

وهزارهتى پهروهرده
SNN
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم داوا لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەکات پابەندبن بە بڕیاری داشکاندنی %10ی کرێی خوێندن، بە پێچەوانەشەوە سزا دەدرێن.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 20ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، هۆشداری دەدات لەوەی “هەر قوتابخانە و پەیمانگایەکی ناحکومی سەرپێچی لە فەرمانی داشکاندنی کرێی خوێندن بکات جیا لە سزای دارایی، رێگای پێنادرێت بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە قوتابی وەربگرێت”.
هاوکات روونیکردووەتەوە: “داشکاندنی 10% پەیوەندی نیە بەوەی قوتابخانە و پەیمانگاکان نرخی خوێندنیان لە سەرەتای ساڵەوە چۆن راگەیاندووە، کێبرکێی نرخ، یان هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان وای کردبێت نرخی ئەمساڵیان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان کەمتر بێت، ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە نەکەن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “نابێت بە هیچ خانەوادەیەک بوترێت کە منداڵی یەکەم شمولی داشکاندن دەکات و منداڵەکانی دیکەت شمول ناکات، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داشکاندنەوە نیە، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانە و ناچێتە خانەی داشکاندنەوە”.
راشیگەیاندووە: “بەهیچ جۆرێک نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحکومی بکرێت لەپای داشکاندنی نرخی خوێندن هەمان رێژە لە موچەکانیان ببڕدرێت، فەرمانی وەزاری روونە کە دەبێت مووچەی مامۆستایان وەک خۆیان بدرێت”.
وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکردووە: “پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێکراو بە روونی باسی لێوەکراوە، پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان و بەرێوبەرایەتی خوێندنی ناحکومی لە وەزارەت هەموو سەرپێچیەکان تۆمار دەکات و پاشان رێککاری پێویستی لەبارەوە دەگیرێتەبەر.
ئەمە لەکاتێکدایە 11ی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فەرمانێکی وەزاری لەبارەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



