
SNN
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و سێ داواکراوی عەرەب روویدا و بەهۆیەوەیە یەکێک لە داواکراوەکان برینداربوو و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاندووە: “هێزەکانمان چوونەتە گەڕەکی راپەڕین بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، بەڵام لە کاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و تەقەیان کردووە، لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش وەڵامی داواکراوەکانیان داوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێک لە داواکراوەکان برینداربووە.”
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات: کە هەر سێ داواکراوەکە عەرەبن، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کە لەسەر چ تۆمەتێک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و دەشڵێت “لە چەند رۆژی داهاتوودا وردەکاری تۆمەتەکانیان دەخرێتەڕوو.”
بەوتەی یاسین سەمیع دوو تۆمەتبارەکەی دیکە دوای رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون و ئەو تۆمەتبارەیشی برینداربووە لەژێر چاودێریی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



