
رێزان شێخ دلێر
SNN/ عەلی حەمەسەعید
رێزان شێخ دلێر، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەربارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بوونی کاندیدی نوێ بە SNNی راگەیاند: یەکێتی لە سەرەتای هەموو کۆبوونەوەکانییەوە لەگەڵ حزبەکانی دیکە ئاماژەی بەوەکردووە کە پۆستی سەرۆککۆمار ئیستیحقاقی خۆیەتی، تا دواین کۆبوونەوەش جەخت لەوە کراوەتەوە کە تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا دکتۆر بەرهەم ساڵح-ە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەندێک لایەن باس لەوە دەکەن کە یەکێتی خەڵکی دیکەی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، یاخود پۆستی سەرۆککۆمار لای یەکێتیی نامێنێتەوە بەڵام تەواوی ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە و پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتییەو تا ئێستاش تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە خودی بەرهەم ساڵح-ە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کەرکوکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لە دواین دانوستانەکان دەکرێت و تێدا باس لە پۆستی سەرۆککۆماریش دەکرێت.
رێزان شێخ دلێر ئەوەشی وت” پارتی داوای ئەوە دەکات کە هەموان بە یەک هاوپەیمانی بچینە بەغدا و دەبێت ئەویش بە مەرجەکانی یەکێتی قایلبێت کە بەرهەم ساڵح-ە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، کەسێکی بە توانایەو ئەزموونی لە بوارەکەدا هەیە و تاوانای بەرێوەبردنی هەموو عێراقی هەیە، پارتی هیچ کاندیدێکیان ناتوانیت لە ئاستی دکتۆر بەرهەم ساڵحدا بێت، چونکە یەکێتیی بەرنامەیەکی وایان دارشتووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا رازین بەو ئەدایەی یەکێتی کە لە بەغدا هەیەتی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


