
SNN
مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای رەوتی سەدر کرد، لە دیدارێکدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێکرا.
بارەگای بارزانی رايگەياند: ئەمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.
راشيگەياند: لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق.
وتيشی “ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق”.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



