لەساڵی رابردوودا 68 پیاو خۆیان كوشتووە زیاد لە 520 سكاڵاش تۆماركراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی 2020 كەمتر تۆماركراون، بەڵام هێشتا حاڵەتەكان زۆرن بەجۆرێك تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 68 پیاو خۆیان كوشتووە زیاد لە 520 سكاڵاش تۆماركراون.
بورهان عەلی فەرەج سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەداخەوە هیشتا حاڵەتەكانی ئەنجامدانی توندوتیژی دژەبەپیاوان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامییان هەیە لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی توندوتیژییەكان كەمیكردووە بەڵام هێشتا ئەنجمدانی توندوتیژی دژ بە پیاوان هێشتا هەر بەدەوامی هەیە، بەجۆرێك تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 521 حاڵەتی سكاڵاو حاڵەتی توندوتیژی دژ بە پیاوان تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان هە لەساڵی ڕابردوودا، 68 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان، شەش حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنان بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆماركراون، هاوكات ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لە ساڵی 2021 بەراورد بەساڵی 2020 نزیكەی 30 حاڵەت كەمیانكردوە لەگەڵ ئەوەشدا دەیان حاڵەتی توندوتیژی هەن كە لای ئێمە تۆمارنەكراون ئەگەرنا ڕێژەكە زیاتر دەبوو.
سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە لە ساڵی ڕابردوودا دەركردنی پیاوان لەلایەن هاوسەر و هەروەها ماڵ بەجێهێشتنی پیاوان لەبەرهۆكاری خیزانی هێشتا بەردەوامییان هەیە، ئەوەش بەهۆی خراپی باری گوزەرانی هاووڵاتیان و هەروەها خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و زیادبونی كێشە خێزانیەكان و چەندین هۆكاری دیكەی كۆمەڵایەتی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


