ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی سەدر و حەلبوسی ئاشکرا دەکرێت

سەدر و حەلبوسی
SNN
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم محەمەد حەلبوسی سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوستی سەدری کرد لە ماڵەکەیدا نەجەف و تێیدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەیان کردوو چەند پرسێکیان تاوتوێکردن و ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیەش رادەگەیەنرێت.
سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکەی حەلبوسی بۆ ئەوەبووە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەدر پتەو بکاتەوە و ببێتە یەکێکە لە پێکهاتەکانی هاوپەیمانی شیعی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: حەلبووسی لە کۆبوونەوەکەدا پشتوانی تەواوی سەدری کردووە وەک بەهێزترین حزب و کوتلەی عێراق کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها پشتوانی هەر پرۆسە و پلانێک دەبێت کە سەدر پێشنیازی دەکات بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق، لە بەرامبەردا سەدریش دووبارە متمانەی خۆی دەداتەوە بە محەمەد حەلبوسی بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە خولی نوێی پەرلەمان.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، لەکاتی ئێستادا سەدر متمانەی هەریەکە لە کورد و سونەی بەدەستهێناوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و تەنیا پۆستی سەرۆکوەزیران ماوەتەوە کە ئەستەمە بدرێتەوە بە مستەفا کازمی و لە کابینەی نوێی حکومەت، هەروەها تەنیا کازمی لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە گەر نا سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان هەمان پۆستی خۆیان وەردەگرنەوە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 seconds لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 seconds لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


