
کۆرۆنا لە رووسیا
SNN
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامیداوە، بەشێک لەو جۆرانەی ڤاکسینی کۆرۆنا کە بەردەستن تا ڕادەیەک کاریگەرییان لەسەر کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن دەبێت و کەسانی تووشبوو نیشانەکانیان سوکتر دەبێت.
توێژینەوەکە کە هەفتەی رابردوو بڵاوکراوەتەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، سەرباری ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ئۆمیکرۆندا بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتووە، ڤاکسینەکانی جۆری فایزەر/بایۆنتێک و جۆنسن & جۆنسن کاریگەرییان لەسەر ئۆمیکرۆن هەیە و جەستە لە تووشبوون بە حاڵەتی قورسی نەخۆشییەکە دەپارێزێت ئەگەرچی ئەگەر دژە تەن (ئەنتیبۆدی)یەکانی جەستە وەڵامدانەوەیان بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە هێندە توند و درێژخایەن نەبێت.
لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری ڤاکسین لەسەر حاڵەتە قورسەکانی کۆرۆنا رێگە بۆ پسپۆڕانی تەندروستی خۆشدەکات کە لە داهاتوودا ڤاکسینی دیکە پەرە پێبدەن کە ئامانج لێی رێگریکردنبێت لە تووشبوون بە ئۆمیکرۆن بە دیاریکراوی.
پێشتر بەڵگە تەندروستییەکان ئەوەیان سەلماندبوو کە ڤاکسینەکان توانای ئەنتیبۆدی کەمدەکاتەوە کاتێک رووبەڕووی ئۆمیکرۆن دەبێتەوە، واتە دەکرێت ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە تووشی نەخۆشیەکە بن و نیشانەی سوکیان هەبێت.
لە ئێستادا پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە لە پارێزگای دهۆکن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


