هۆشداری دەدرێت لەئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆن لە هەرێمی كوردستان

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تائێستا پێنج حاڵەتی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو بە ( ئۆمیكرۆن) لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون بەڵام هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لە شاری سلێمانی تۆمارنەكراوە و هاوكات هۆشداریش دەدات كە ئەگەر پابەندی نەبێت بە ڕێكارەكانی خۆپاێزی ئەوا كەمتر لە مانگێك داهاتوودا ئەوجۆرە نوێیەی ڤایرۆسە لەزۆر ناوچەی دیكەی هەرێمی كوردستان بڵاوببێتەوە.
د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەو رێوشوێنانەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە گرتومانەتەبەر و بڕیارمان لەبارەیەوە داوە بەتایبەت ناچاركردنی هاووڵاتیان و فەرمانبەران بە كوتان بە ڤایرۆسی دژی كۆرۆنا بۆ ئەوەیە كە بەهەموومانەوە ڕێگربین لە بڵاوبوونەوەی زیاتری جۆری نوێی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن كە بەداخەوە لەئێستادا پێنج حاڵەت لە شاری دهۆك تۆماركراون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەلایەن هاووڵاتیانەوە ڕێكارەكانی خۆپاێزی نەگیرێتە بەر و هەروەها خۆیان بە ڤاكسین نەكوتن ئەوا بە دڵنیاییەوە لەماوەی یەك دوو هەفتەی داهاتوودا یان كەمتر لەمانگێك هەمان ئەو جۆرە نوێیەی ( ئۆمیكرۆن) لە ناوچە جیاجیاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بڵاودەبێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە كە هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاكسین ببن.
بریكاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هیچ حالەتیكی دیكەی گوماناوی لە سلێمانی یان هەر شارێكی هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسینمان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و بەچاودێری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆئەو كەسانەی كە شەش مانگ بەسەر وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینیان تێپەڕیوە دەتوانن ژەمی سێەمیش وەربگرن ئەوەش لە پێناو ڕیگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ڤایرۆسكە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


