یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێم كەموكورتی زۆری تیدایە و دەبێت هەموار بكرێتەوە

لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی سەوز
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان كەموكورتی زۆری تێدایە و لەگەڵ گەشەسەندنی سیاسی و دیموكراسی ئێستای هەرێم ناگونجێت و دەبێت هەموار بكرێتەوە ئەوەش لەپێناو رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ هەلبژاردن و دوور لە هەر ساختەكارییەك و هاووڵاتیان بتوانن بە بەئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.
لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: یاسای ژمارەی 1ـی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كەمكوڕی زۆری تێدایە، بەشێوەیەك ئەم یاسایە لە ئێستادا لەگەڵ ئاستی گەشەسەندنی سیاسی و دیموكراسی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستاندا ناگونجێیت، بۆیە لەپێناو دەستەبەركردنی زەمینەیەكی لەباردا بۆ ھەڵبژاردنێكی ئازاد و پاكوبێگەرد، هەروەها مسۆگەركردنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی جوگرافی پارێزگاكان، پێویستە بەرلەوەی قسەوباس لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی بكرێت، یاسای ھەڵبژاردن ھەمواربكرێتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێم، تاكە دامەزراوەی نیشتمانییە، كە حزبێكی دیاریكراوی تێدا باڵادەست نییە، بەڵكو پێكهاتەكەی ڕەنگدانەوەی نوێنەرایەتی زۆرینەی هێزە سیاسییەكانی كوردستانە، بۆیە دەبێت پێكهاتەی ئیستای كۆمسیۆنەكە بەمجۆرەی ئێستا بمێنێتەوە و ڕێگانەدرێت هەژموونی هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی بەسەریدا زاڵبكرێت و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەخراپ بەكاربهێنرێت، بۆیە هەر پاساوێك لەلایەن هەر لایەنێكی سیاسی بهێندرێتەوە بۆ گۆڕانكاری لە كۆمیسیۆن بۆ خۆدزینەوەیە لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەروو، پێداگیركردن لەسەر سیستەمی یەك بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خزمەتی دیموكراسیەتی و هەڵبژاردنێكی راستەقینە ناكەن، لەكاتێكدا ماوەی 13 ساڵە یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكراوەتەوە و لەماوەیەشدا كۆمەڵگای كوردەواری گۆرانكاری و گەشەسەندنی زۆری بەسەردا هاتووە و دۆخەكەش وا دەخوازێت یاسای هەڵبژاردن هاوشانی ئەم گۆڕانكارییانە هەموار بكرێتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



