
SNN
یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لەلایەن مەحموود مەشهەدانی، بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا 325 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد، نوێنەرانی کورد بە زمانی کوردی سوێندیان خوارد، دواتر دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی کرایەوە.
لە ئێستادا 11 کەس خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندیدکردووە و محەمەد حەلبوسی کاندیدی سوننەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەو پێیەی ئەو پۆستە پشکی سوننەکان دەبێت.
لەبارەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە کە پشکی کوردە، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و چەند کاندیدێک بوونیان هەیە، پارتی شاخەوان عەبدوڵای وەک کاندیدی خۆی دەستنیشانکردووە و موسەنا ئەمینیش خۆی بۆ هەمان پۆست کاندیدکردووە و سروە عەبدولواحیدیش وەکو کاندیدی “هاوپەیمانی لەپێناو خەڵکدا” خۆی کاندید دەکات.
بەپێی ماددەی 55ـی دەستووری عێراق، لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەماندا، دوای ئەوەی پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، دەبێت سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی سوننەیە و دوو جێگرەکەی کە پشکی کورد و شیعەن هەڵبژێردرێن.
لە ئەگەری رێکنەکەوتنی لایەنەکان، هاوشێوەی خولی پێشوو، ئەو پاساوە یاساییە لەبەردەستە کە دانیشتنەکە درێژەی پێبدرێت و دانیشتنی دووەم وەکو تەواوکەری دانیشتنی یەکەم هەژمار بکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


