ساڵی ڕابردوولە سلێمانی 500 هەلیكار بۆ كرێكاران دابینكراوە نزیكەی پێنج هەزار كريكاريش دەستەبەرییان بۆكراوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەبەگوێرەی ئامارەكانمان لە ساڵی ڕابردوودا 27 كرێكار لەكاتی كارەكانیاندا بوونەتە قوربانی هاوكات 16هەزار و 500پرۆژە لەلایەن لیژنەكانی دەستەبەری بەسەركراونەتەوە و نزیكەی پێنج هەزار كرێكاریش دەستەبەرییان بۆ كراوە كە نزیكەی هەزار كرێكاریان ژن بوون.
چالاك ڕەئوف، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندایە لە ساڵی ڕابردوودا 27 كرێكار لە كاتی كارەكانیاندا بوونەتە قوربانی بەجۆرێك كە 17 كرێكار لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر كارەكانیان گیانیان لەدەست داوە و 10 كرێكاری دیكەیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی ئەو پڕۆژانەی ساڵی ڕابردوو لیژنەكانی دەستەبەركردنی كرێكاران سەردانی كردوون، پێكهاتووە لە 16 هەزار و 50 پڕۆژە، هەروەها چوار هەزار و 996 كرێكار دەستەبەریان بۆ كراوە، لە و ژمارەیەش 966 كرێكاریان ژن بوون.
سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، ئەوەشی خستە ڕوو، هە رلە ساڵی ڕابردوو 500 هەلیكارمان ڕەخساندووە بۆ كرێكاران هاوكات ئەو پڕۆژانەشی لە ساڵی ڕابردوو لیژنەی سەلامەتی پیشەیی بۆ كرێكاران سەردانی كردوون بریتی بوون لە هەزار و 100 پڕۆژە و هاوكات زیاتر لە هەشت هەزار و 325 كرێكار لەو پرۆژانەدا كاریان كردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


