
رێکەوت زەکی فۆتۆ: SNN
هەوراز ئەحمەد-SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ى ئایار لیژنەى پرۆژەى لامەرکەزى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ بەڕێوبەرى گەنجینەکان و بانکى هەرێم و بەڕێوبەرى ئەوقاف و بەڕێوبەرى وەبەرهێنان و گەنجینەکانى ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕێن و پارێزگاى هەڵەبجە کۆبونەوە بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونى سەبارەت بە گەڵاڵەکردنى پرۆژەى لامەرکەزى ئیدارى و دارایى بۆ سنورەکە.
ڕێکەوت زەکى،ئەندامى لیژنەى لامەرکەزى سلێمانى بە SNNی ڕاگەیاند “لیژنەکە دوا کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا و بەرچاوڕوونى تەواو هەیە لەسەر کۆى ئەو سەرنجانەى هەمانبوو بۆ پرۆژەکەمان و ئێستا زیاتر سوورین لەسەرئەوەى کە بەردەوام تێبکۆشین تاوەکو پرۆژەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، چونکە سەرجەم ئەو بەڕێوەبەر و یەکە ئیدارییانەى ئێمە بینیمانن گرفتى زۆریان هەیە لەگەڵ مەرکەز و دەستکراوە نین لە ئیش و کارەکانیان”.
وتیشى: “لەڕاستیدا ئەو بودجەیەى لە سلێمانى کۆدەکرێتەوە، بەشى تەواوى بودجەى بەکاربردن دەکات جگە لە مووچە کە لە داهاتى نەوت و گاز دابیندەکرێت کە سەر بە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانە، بۆیە ئەوە ڕووندەکەینەوە کە ئەم پرۆژەیەى ئێمە پەیوەندى بە مووچەوە نییە”.
دەشڵێت: “تاوەکو ئێستاش بە ژمارەیەکى تەواو نازانین داهاتى سلێمانى چەندە، بەڵام وەزیرى دارایى بەڵێنى داوە بە لیژنەکە کە ئەو داتایەى ئێمە پێویستمانە بۆمان ڕەوانە بکات”.
لەبارەى هەنگاوى داهاتووى لیژنەکە ڕێکەوت زەکى وتى: “هەنگاوى داهاتوومان نووسینەوەى ڕەشنووسى پرۆژەکە دەبێت بۆ ئەوەش ڕاوێژ بە کەسانى شارەزا و پسپۆڕ و یاساناس و تایبەت دەکەین بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنى پرۆژەکە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


