
مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا لیستى سزا نوێیه‌كانى به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش وتى: “یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه سزادراوه وه‌زیرى ناوخۆى ئێرانه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ى سزاى زیاتر ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئێران‌دا و وتى: “بڕیارمانداوه سزاى ئابوورى زیاتر بخهینهر سه‌ر ئێران، له‌میانى ئه‌و سزایانه‌شدا 12 كه‌سایه‌تى و دامه‌زراوه‌ى ئێران به‌تایبه‌تى سزایان ده‌خرێته سه‌ر كه یه‌كێكیان عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانى فازل، وه‌زیرى ناوخۆى ئێرانه”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كاندا ره‌خنه‌ى تووندى ئاراسته‌ى حكومه‌تى چین كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێویسته چین سزاى تووند وه‌ربگرێت به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چونكه جیهانى تووشى زیانێكى گه‌وره كردووه و زانیارییه‌كانى له‌باره‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌وه شاردوونه‌ته‌وه”.
پۆمپه‌یۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “چین رێگه‌نادات تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانى تاقیگه‌كانى بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش گومانه‌كان زیاتر ده‌كات”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌شێكى تر‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوكاریكردنى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌هۆى لاوازى ئابوورییهكهیانهوه ناتوانن رووبه‌ڕووى ڤایرۆسى كۆرۆنا ببنه‌وه و ئاشكرایكرد: “بڕى 160 ملیۆن دۆلارمان ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى خۆیان ناتوانن رووبه‌ڕووى كۆرۆنا ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ى كه پێشتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخانمان كردبوو”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



