
چهند چهكدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 11 “تیرۆرست”ی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکیدا ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، بەپێی ماددەی تیرۆر ئەو 11 چەکدارە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە کە بەشدارییان لە رووبەڕووبوونەوە و هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنییەکان کردووە لە میانی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش”.
چەکدارانی داعش بەشێوەی شانەی نوستوو لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانیش ئۆپراسیۆنی فراوان بۆ دەستگیرکردن و بەئامانجگرتنیان بەڕێوەدەبەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



