
ڕێکخراوی هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کران.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی هێزە چەکدارەکان لە سنووری “کێلێ” تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراووە.
کۆڵبەرەکە ناوی ميهران ڕەحمانە تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی شاری بانەيە، خاڵی مێهرانیش بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی 45 ساڵ و کۆڵبەرێکی خەڵکی “کێلە” بە ناوی هاوڕێ ئەحمەدی هاوکات بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە کەخەڵکی گوندی “مەنیجەڵان” سەر بە شاری بانە بوون، لە کاتێکدا دراونەتە بەر دەسڕێژی گووڵە کە لە حاڵی گەڕانەوەدابوون و هیچ کەل و پەلێکیان پێ نەبووە.
ئیبراهیم و مێهران خێزاندارن و هەروەها هاوژینی مێهران ڕەحمانی کە دوو ساڵ پێش ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو، دووگیانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


