حزبەکەی ماليکی هەڵوێستی خۆی لەسەر دانانەوەی کازمی راگەياند

SNN
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هیچ وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به‌شداری له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ناكات.
حه‌یده‌ر ئه‌للامی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بە ماڵپەڕی (بغداد اليوم)ی راگەياندووە: “ئێمه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه متمانه له خولی دووه‌مدا بۆ مسته‌فا كازمی نوێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه بووه له‌و كاته‌وه‌ی كه كازمی بووه به سه‌رۆكوه‌زیران، ئێمه به‌شداریمان له حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌كرد و ئه‌مه‌شمان بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لی عێراق روونكردوه‌ته‌وه.
وتیشی “له‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازه‌وه دیاریكران جێبه‌جێ نه‌كراون، بۆیه هیچ وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی كازمی له‌حكومه‌تی نوێ دانانرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی پێشتر به‌عسی بون، یاخود له‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوتر به‌شداربون یاخود ده‌ستیان له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “ئێمه دژی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بوین له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، هه‌ربۆیه دژی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیش بوین، هه‌روه‌ها هه‌مو ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ڕه‌تكرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نین و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه واژۆكراون، پشتگیریشمان له حكومه‌ت كردووه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و گه‌نده‌ڵیدا، كاتێك له پرۆسه‌ی سیاسیی نزیك ده‌بینه‌وه كه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدابێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


