
بەفر لە سلێمانی
SNN
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆر بونی بەفربارین، ئەگەرەکانی زیادبونی رووداوی هاتوچۆ و لە بەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ئەمڕۆ پێنجشەممە کراوە بە پشووی فەرمی، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، “لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە بەهۆی زۆر بونی بەفربارین ئەگەرەکانی روداوی هاتووچۆ زیاترە، هەروەها سەبارەت بە دەوامکردن ئەمڕۆ کراوە بە پشووی فەرمی، لەبەرئەوە لە بەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.”
ئەوەش هاتووە، “تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ئێستادا لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان بەڵام بەهۆی زۆری بەفرەکەوە مەترسی زۆر بۆ مانۆڕی شۆفێریکردن دروست بوە لە سەنتەری شار و دەرەوەی شار”.
هاوکات راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، “تکاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوەو شۆفێری نەکەن، چونکە هیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە تکا دەکەین با توشی ڕوداو و کارەساتی هاتوچۆیی نەبن.”
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



