
SNN
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی پێشبینیه‌كانی كه‌شواهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی ڕاگەیاند و داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كاری زۆر پێویستدا نه‌بێت هاتووچۆ نه‌كه‌ن و پیویسته شۆفێرانیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن، چونکە شەختە دروست دەبێت.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: “پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و ئاسمان له‌نێوان هه‌ورو به‌فر بارین ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله تاوه‌كو ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، له‌شه‌ودا لاواز ده‌بێت و له‌دره‌نگانی شه‌ودا كۆتایی پێدێت، هاوكات ئاستی بینین كه‌مه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه، جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت، به‌ئاراسته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشور وه پله‌كانی گه‌رما نزمه و له‌شه‌ودا زیاتر نزم ده‌بێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو: “كه‌شوهه‌وا بۆ سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باكور، پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه و له ناوه‌ڕاستی ههفتدی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینن، به‌ڵام له‌شه‌واندا پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه.”
ئاسۆ كه‌مال ئه‌وه‌شی ڕاگەیاندووە: “نزمترین پله‌ی گه‌رما كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه، (3-) سێ پله له‌ژێر سفری سه‌دی بووه، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردووش‌دا له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ( 13) سم به‌فر باریوه، به‌جیاوازی شوێنه‌كان كه هه‌ندێك شوێن زیاتر به‌فر باریوه، هاوكات (8,3) ملم باران باریوه و به‌وه‌ش ڕێژه‌ی باران بارین له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتووه‌ته (236) ملم باران.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


