لەدوای هەڵاتنی زیندانیکراوانی داعش لە سوریا؛ عێراق سنوورەکانی توندەکات

SNN
شەوی رابردوو ژمارەیەک زیندانیکراوی داعش لە زیندانێکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان هەڵاتن و مەترسی ئەمنییان بۆ سەر عێراقیش دروستکردووە، بەوهۆیەوە لە شەوی رابردووەوە عێراق هێزی زیاتری بردووەتە سنووری نێوان دوو وڵارەکە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێکاری ئەمنی توندیان لە سنووری سوریا گرتووەتەبەر دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە کە زیندانیکراوانی داعش هەڵاتوون، هاوکات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێری ناوچە سنوورییەکان دەکەن تا رێگری لە هەوڵی هاتنە ناوەوەی هەر چەکدارێکی داعش بکەن.
شەوی رابردوو ئوتومبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم زیندانێکی حەسەکەدا تەقییەوە و ژمارەیەک زیندانیکراوی داعش هەڵاتن کە ژمارەیان بەگوێرەی سەرچاوەکان دەگاتە دەیان کەس.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


