نوێترین زانیاری لەبارەی پڕبوونی بەنداوی دووكان و سەرڕێژبوونی بێڵماوسەكە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئاماژە بەوەدەكات لەئێستادا بڕی دوو ملیار و 120 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دووكان كۆكراوەتەوە و ڕۆژانەش زیاد لە 10 سانتیمەتر ئاو لەسەرچاوە دەركییەكانەوە دەڕژێتە ناو بەنداوەكەوە هاوكات لەكۆی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو كە لەتوانای بەنداوەكەدا هەیە لە ئێستادا پیویستی بە نزیكەی پینج ملیار مەتر سیجا ئاو دەبێت بۆ ئەوەی بەنداوەكە بەتەواوی پڕبیچت و بێڵ ماوسەكە سەرڕێژ بكات.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: زۆر كەس پرسیار لەبارەی پڕبوونی بەنداوی دووكان دەكەن كە ئایا ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی 2019 بەنداوەكە پڕدەبێت لە ئاو بێلماوسەكە سەرڕێژ دەبێت، بۆ وەڵامی ئەمە دەبێت پشت بەو ڕێژەی ئاوە ببەستین كە لەئێستادا لە بەنداوەكە گلمانداوەتەوە كە بریتیە لە دوو ملیار و 120 ملیۆن مەتر سێجا ئاو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوی دووكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەوجۆرەش لە ئێستادا تەنها لە %30 بەنداوەكە پڕبووە لە ئاو لە بەرامبەردا لە %70 ی بەنداوەكە پێویستی بەئاوە بۆ ئەوەی بەتەواوی پڕببێت و بكاتە ئاستی بێڵماوسەكە، ئەمەش كارێكی مەحاڵە لەمساڵدا ئەوە ڕووبدات چونكە پێویستی بە بڕێكی زۆر ئاوە و هێشتا ڕێژەیەكی زۆری بەنداوەكە بەخاڵی ماوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارن و بەرفربارینەی كە لەم دواییەدا ڕووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 112 سانتیمەر ئاستی ئاو زیاترە لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە بەگشتیش ڕۆژانە زیاد لە 10 سانتیمەتر ئاو دەڕژێتە بەنداوی دووكانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


