
مووچە
SNN
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه دابه‌شده‌كرێت، كه تا ئێستا مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021یان وه‌رنه‌گرتوه، به‌وه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12، له‌كاتێكدا بڕیاربو حكومه‌ت 25ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات و له دوو هه‌فته‌دا كۆتایی بێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه و بڕیاربو رۆژی پێنجشه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 بهێندرێت، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فربارینه‌وه، به‌شێكی زۆر له فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كان نه‌یانتوانی ده‌وام بكه‌ن، هه‌ربۆیه بڕیاردرا له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكاته‌وه و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه بهێندرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبێ داهاتی فرۆشتنی نەوت لەکاتی ئێستادا 200 ملیارەکەی بەغدای لە بەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2022، بەڵام حکومەتی هەرێم دووبارە بە سیستی مووچەی مانگی 1 دابەش دەکات و چاوەڕێ دەکات تا بەغدا 200 ملیارەکەی مانگی 2ی بۆ بنێرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


