
پەرلەمانی کوردستان
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان رابسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو وەزیری کارەبا و سامانە سروشتیەکان بەمەبەستی خستنەڕووی کێشەی سوتەمەنی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی بە شێوەیەکی بەپەلە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی نوسیویهتی: “ئەو کارەبایەی ئەم کابینەیەی حکومەت دەڵێت زیادمان کردوە، لە شەو و رۆژێکدا بۆ نزیکەی تەنها ( پێنج سەعات) کەمبوەتەوە، ئەمەش بێجگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمکردنەوەلای خەڵک، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە”.
ئاماژهی بهوهشكردووە: نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەندێک شار بۆ (185 هەزار دینار) بەرزبوەتەوە و بتڵێک غازیش لە هەندێک شار بە (11 تا 20 هەزار دینار) دەست هاوڵاتیان دەکەوێت، “ئایا دەکرێت هەردو وەزیری کارەباو سامانە سروشتیەکان کە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی ئەم خزمەتگوزارییانەن تەنها تەماشای دۆخی سەختی ژیانی خەڵک بکەن لەم سەرمایەدا؟”.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە: “بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، بە نوسراوی ژمارە (137) لە (23ی 1ی 2022)، داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد لیژنەی (وزەو سامانە سروشتیەکان) راسپێرن بە بانگهێشتی هەردو وەزیری کارەبا سامانە سروشتیەکان بۆ کۆبونەوەی لیژنەکەیان بۆ ئەوەی پرسیار و داوا و کێشەی خەڵکیان ڕوبەڕو بکەنەوە لە نزیکترین کۆبونەوەی خۆیاندا، هەروەها داوای چارەسەری خێرایان لێ بکەن بۆ ئەم دۆخە خراپەی ژیانی خەڵک”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



