
ئۆتۆمبیلێکی سەردەمی داعش
SNN
بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمنی، چەکدارانی داعش لە ئەنبار سەرقاڵی مەشق و راهێنانن، هاوکات ئەوەش ئاشکرادەکرێت کە بەشێک لە چەکدارە هەڵاتووەکانی زیندانەکەی غوێران دزەیانکردووەتە ناو عێراق.
ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی 17ی شنگال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باس لەوەدەکات: “زانیاریی وردمان ھەیە ژمارەیەک لەو داعشانەی زیندانی حەسەکە دزەیان کردووەتە نێو خاکی عێراق و لە سنووری بەعاج و بلێجەوە ھاتوونەتە نێو عێراق، ئەمەش مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق و زیادبوونی جووڵەی داعش.”
هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “بەپێی زانیارییەکانی ئێمە داعش بەشێکی زۆری چەکدارانی لە سنووری پارێزگای ئەنبار کۆکردووەتەوە و لە ناوچەیەک بە ناوی وادیی حورات مەشق و ڕاھێنان بە چەکدارانی داعش دەکرێت”.
دەشڵێت: “بێگومان چ ئەوانەی لە مەشق و ڕاھێناندان و، چ ئەوانەی لە سووریاوە دێنە نێو خاکی عێراقەوە لە داھاتوودا دەبنە مەترسیی گەورە بۆ سەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق.”
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026 -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026



