
بۆریس جۆنسن، سهرۆكوهزیرانى بهریتانیا | فۆتۆ: CNN
SNN
بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەهۆی سازکردنی ئاهەنگێک لەکاتێکدا کە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەریتانیا جێبەجێ دەکرا، تووشی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و لە ئێستادا لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە، هەوڵێک هەیە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە جۆنسن.
میدیاکانی بەریتانیا چەندین هەفتەیە باس لە ئاشکرابوونی چەند ئاهەنگێک دەکەن کە نوسینگەی سەرۆکوەزیران لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا سازی کردبوون کە ئەمە پێشێلکارییەکی زەقی رێکارە تەندروستییەکان بووە.
لەسەر وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، پارێزەرێکی مەدەنی بەناوی سو گرەی راپۆرتێکی ئامادەکردووە، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە.
لە ئێستادا زۆرێک لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەڵێن چاوەڕوانی ئاشکرابوونی راپۆرتەکە دەکەن و تا ئەوکاتە هیچ ناڵێن.
بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی سەر بە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا باس لەوەدەکەن، ئەگەر تۆمەتەکانی سەر جۆنسن یەکلابووەوە و دەرکەوت کە خودی جۆنسن پێشێلکاری رێکارە تەندروستییەکانی کۆرۆنای کردووە ئەوا متمانەی لێدەسەننەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



