جێگای سەرسوڕمانە ناوماڵی كورد تێكبدەیت و بچیت ناوماڵی شیعە یەكبخەی

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ناكرێت ناوماڵی كورد پەرتەوازە و لێكترازاوبێت بەڵام لە خەمی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەدا بیت، بۆیە ئەوەی پارتی پێی هەڵدەستێت جێگای سەرسوڕمانە و دەبوو لەبری ئەوەی لەخەمی یەكخستنی ناوماڵی شیعەدابێت ناوماڵی كوردی تێكنەدایە.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەیتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەكاتێكدا ناوماڵی خۆمان پەرت و بڵاوبێت چۆن دەتوانین ناوماڵی خەڵكانی دیكە رێكبخەینەوە، بۆیە ئەوەی ئەمرۆ (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی پێی هەستا جێگای سەرسوڕمانە، چونكە پارتی بووەتە هۆكار بۆتێكدانی ناوماڵی كورد، بەڵام لە لایەكی دیكەوە لەخەمی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكاندایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست نەبێت ناتوانین داوای مافەڕەواكانی گەلەكەمان بكەین، بەدڵنیایشەوە تاكە حزبێت ناتوانێت خۆی بەنوێنەری هەموو كورد بزانیت و بەناوی كوردەوە داوای پلەوپۆستەكانی بەغدا بكات، لەكاتێكدا چەندین حزب و لایەنی دیكەی سیاسیش خەبات و تێكۆشانیان كردووە و بەهەزاران شەهیدیان داوە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان، بۆیە دەكرێت بڵێین كە پارتی ناتوانیت بەتەنها گوزارشت لە نوێنەرایەتی كورد بكات لە بەغدا.
ئەو ئەندامەی سەركردایەیتی یەكێتی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەوەی ئەمرۆ پارتی ئەنجامیدا لە خستنەڕووی دەستپێشخەری بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردی خزمەتكردنە بەلایەنە شیعییەكان و زیاتر پەرتەوازەكردنی ناوماڵی كوردی و ناچێتە چوارچێوەی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان، بۆیە هەركات پارتی توانی ناوماڵی كورد ڕێكبخاتەوە ئەوكات دەتوانیت هەنگاو بنێت بۆچارەسەركردنی كێشەكانی دیكە كە لەعێراقدا بوونیان هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


