ناوەرۆکی پەیامە هەڕەشەئامێزەکەی ئێران بۆ پارتی و حەلبوسی ئاشکرا دەکرێت

0
1641

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەبەرامبەر ئەو ناكۆكییەی كە بەهۆی پارتی و بەشێك لە سوننەكان لەنێو ماڵی شیعە دروستیانكردووە ئێران فشارێكی زۆی لەسەر پارتی دروستكردووە كە دەبیت ئەو هەڵەیەی كردویانە لەگەڵ حەلبوسی ڕاستی بكەنەوە چونكە ئەوان بوونەتە هۆی تێكدانی ناوماڵی شیعەكان، بۆیە ئەگەرێكی بەهێز هەیە كە پارتی كاندیدەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكشێنێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتی ئاگار لە كۆبوونەوەكانی بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كە لایەنی ئێرانی زۆر نیگەرانە لەو هەوڵانەی پارتی و حەلبوسی دەستیان پێكردووە بۆ تێكدانی ناوماڵی شیعەكان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ( عەلی خامنەیی) ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ( ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسەوە پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی هەردوو لایەنی پارتی و حەلبوسی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە لە پەیامەكەی ڕێبەری شۆڕشی ئێران داوا لە پارتی و حەلبوسی كراوە ئەو هەڵەیەی كردویانە بەخێرایی ڕاستی بكەنەوە و نەبنە بەشێك لە تێكدانی نێوماڵی شیعەكان، هەر بۆ ئەومەبەستەش ئەمڕۆ ( مەسعود بارزانی) بەناوی دەستپێشخەری بۆ ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكان هەریەكە لە نێچیرەڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی) ناردە لای موقتەدا سەدر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نیگەرانییەكانی ئیران.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەگەری زۆرە بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەر پارتی دروستبوون، تا حەوتی مانگ پارتی ( هۆشیار زێباری) كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكشێنیتەوە و دەستبەرداری ئەو پۆستە ببێت بۆ یەكێتی نشتمانی كوردستان، چونكە پارتی پشكی خۆی لە پۆستەكانی عێراق وەرگرتووە كە جێگری سەرۆكی پەرلەمانە و دواتر لە وەزیرەكانیش پشكی دیكەی پێدەدرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this