
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات: دەبوو كورد بە یەكگرتووی لە بەغدابوایە و شەڕی یەكگرتووی ناوماڵی خۆی بكردایە نەك شەڕی رێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكان، چونكە ئەوە هیچی لەبەرژەوەندی گەلی كورددا نییە بۆیە ئەگەر پارتی خۆی بەدڵسۆز دەزانێت با دڵسۆزی ناوماڵی كورد بێت.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: پەندێكی كوردی هەیە دەلێت” ئەگەر دەنگمان خۆشە پێویستە بۆ باوكی خۆمان بگرین نەك بۆ باوكی خەڵكی” بۆیە زۆر گرنگ بوو كە كورد بە یەكگرتووی بچێتە بەغدا و دەبوو هەر زوو ئەوكار بكرایە نەك ئەوەی ئێستا بۆ بەدەستهێنانی چەند پلەو پۆستێك بەرژەوەندییەباڵاكانی گەلەكەمان و داوكاری هاووڵاتیان لەبیركراوە و تەنها بیر لەوە دەكرێتەوە چۆن لەبەرژەوەندی حزبی پۆستەكانی بەغدا بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا دەگوزەرێت جێگای سەرسوڕمانە، چونكە لەكاتێكدا نێومالی كورد پەرتەوازەیە و تێكچووە، بەڵام بەرپرسانی پارتی لەخەمی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكانن، بۆیە ئگەر دڵسۆزییەك هەیە دەبێت دڵسۆزی ناوماڵی خۆمان بین نەك لە خەمی ڕێكخستنەوەی سونەو شیعەكان بین.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەروو: ئەوەی دەكرێت لە ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكان و یەكخستنی سونەكان لەلایەن پارتییەوە، هیچی لەبەرژەوەندی گەلی كورددا نییە، بەڵكوو كاتێك لەبەرژەوەندی گەلی كورد دەبێت كە ناومالی كوردی یەكگرتوو بێت و هیچ كێشەو گرفتێك لەئارادا نەبێت پاشان هەوڵبدرێت ناوماڵی لایەنەكانی دیكە ڕێبخرێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


