
SNN
سەرۆکوەزيرانی ئۆکرانيا رايگەياند: سەرۆکی تورکيا سەردانی وڵاتەکەی دەکات، ئەم سەردانەش وەک هاوسۆزيەک بۆ ئۆکرانيا لێکدەدرێتەوە.
دێنیس شمیگاڵ سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا دەڵێت “لەمیانەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ئۆکرانیا، کۆمەڵێک گرێبەستی بازرگانی لەنێوان دوو وڵاتەکەدا واژۆ دەکرێن.
سەردانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەردۆغان بۆ ئۆکرانیا نوێترین سەردانی بەرپرسانی باڵای وڵاتان دەبێت بۆ ئەو وڵاتە و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئۆکرانیا لەماوەی ڕووبەڕووبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕووسیا.
جێی ئاماژەیە تورکیای ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیاشدا هەیە، بەڵام دژایەتی سیاسەتەکانی ڕووسیا دەکات لە سوریا و لیبیا، هەروەها دژایەتی لەخۆگرتنی نیمچە دورگەی کرێمیای ئۆکرانیای کردووە لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی 2014 دا.
لەکاتێکدا هاریکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا لە بوارەکانی بەرگری و وزەدا پتەو دەکات، تورکیا لە هەمان کاتیشدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئۆکرانیا فرۆشتووە، ئەمەش مۆسکۆی توڕە کردووە. ئەردۆغان پێشنیاریکردووە نێوەندگری بکات لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، بەڵام هۆشداریشیداوەتە ڕووسیا لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا.
شمیگاڵ لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتی ئۆکرانیادا وتی ” گفتوگۆکانمان لەگەڵ تورکیای هاوبەشماندا چڕترکردۆتەوە تاوەکو دڵنیا ببینەوە لەوەی گرێبەستەکانی بازرگانی ئازاد لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئۆکرانیادا بگونجێن و هەلێک بڕەخسێنن بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلەکانی ئۆکرانیا.”
لە ساڵی 2021 دا بڕی 7 ملیار دۆلار بازرگانی هەبووە لەنێوان تورکیا و ئۆکرانیادا، هاوردەکردن لە ئۆکرانیاوە بۆ تورکیا بڕەکەی 4.1 ملیار دۆلار بووە. دانەوێڵە و ئاسن لە سەدا 70 ی سەرجەم فرۆشییەکانی ئۆکرانیا بووە بە تورکیا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



