کەشناسی: شەپۆلێکی باران روو لە هەرێم دەکات

0
1632

SNN

 .بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات

کەشناسی عێراق ئەوەی خستەڕوو: رۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێم دەکات و بە رێژەیەکی مامناوەند باران زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە، هاوکات هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

 هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، شەپۆلەکە لە رۆژی هەینیدا بەردەوام دەبێت بەڵام بەشێوەی نمەباران  و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this