زانياری نوێ لەسەر ناردنی 200 مليارەکە

0
1014

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوێك داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە ئەگە تا سەرەتای مانگی ئادار وردەكاری خەرجی و داهاتەكان ڕادەستی دیوانی چاودێری دارایی عیراق نەكرێت ناتواندرێت بەردەوامی بدرێت بەناردنی 200 ملیار دینارەكە، لە ئێستادا لیژنەهاوبەشەكەی هەرێم و بەغدا هەوڵەكانیان چر كردووەتەوە بۆ بەدەستخستنی ئەو داتایانە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی داریی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نوسراو ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرا كە دەبێت تا مانگی ئادار وردەكاری خەرجی و داهاتەكانی حكومەتی هەرێم ئامادەبكرێت، لەئێستادا ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەی هاوبەشی وردبینی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بە هاوبەشی وردبینیان بۆ داهات و خەرجییەكانی ساڵی 2021ی ھەرێمی كوردستان دەسپێكردووە و  لیژنەكە بەردەوامە لەكارەكانی.

ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە وردبینی بۆ ئەو داهاتانە دەكات كە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە و لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتەكان وردبینی بۆ ئەو ژمارانە دەكەن كە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە و تا ئێستاش هیچ گرفتێك لە داهاتەكان نەبووە و لەبارەی خەرجییەكانیشەوە لیژنەكە سەرجەم بەڵگەو داتانی لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم وەرگرتووە و سەرقاڵی وردبینكردنیانن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە دوریشی زانی كە ئەگەر لەحاڵەتێكیشدا تا ئەو وادەیی بەغدا دیاریكردووە بۆ زانینی خەرجی و داهاتەكان نەتواندرێت ئامادەبكرێن 200 ملیار دینارەكە ببڕدرێت، چونكە ئەمە دووەمجارە ئەو لیژنەیە وردبینی دەكات بۆ داهاتەكان و هیچ گرفتێك نەهاتووەتە پێش بۆیە تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای 2022ی حكومەتی فیدراڵ پەسەند دەكرێت ناردنی ئەو پارەیە بەردەوامی دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this