
SNN
ئەمڕۆ، کاسبکارانی عەلوەی هەولێر گردبوونەتەوە و رێگای هەولێر- موسڵيان داخستووە و دەڵێن بەهۆی کردنەوەی عەلوەيەکی نوێ کارەکانيان بەباشی بەڕێوەناچێت.
بەشێك لەكاسبكارانی عەلوەی هەولێر دژی بڕیاری داخستنی شوێنەكانیان، كە بەرهەمی شوتی و كاڵەكی تێدا دەفرۆشن، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و وەک خۆیان دەڵێن، بەپێی گرێبەستەكەیان دەبێت تاوەکو ساڵی 2038 لەشوێنی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەو مەبەستەش پارەیان داوە، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە بەداخستنی شوێنەكانیان و گواستنەوەیان.
ئەو کاسبکارانە دەڵێن “بەرپرسان داوامان لێ دەکەن بگوازينەوە عەلوەی نوێ، کرێی ئەوێ زۆرە و ئیمەش توانای ئەوەمان نييە ئەو کرێيە بدەين، ئەگەر داواکارييەکانمان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبين لە داخستنی رێگاکە”.
کاسبکار و کرێکارانی ناو عەلوەکە باس لەوەشدەکەن “ئەگەر عەلوەی هەولێر بگوازرێتەوە کاری عەلوەکە دەدرێتە کەس و لايەنی دياريکرا و ئێمە بێ کار دەبين”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



