
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ناوەندی قوتابخانە و باخچەی ساوایان و دایەنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، ئەو پاسانەی کە کاری گواستنەوەی خوێندکار و قوتابی و منداڵان دەکات، پێویستە پابەند بن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
-پێویستە بە پێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە.
-پێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، وە ڕۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، وە بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە ڕەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەخوازراو.
هاتووچۆی سلێمانی داواش لەو شۆفێرانە دەکات کە ئاگادارييەکەدەيانگرێتەوە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی سەلامەتی سەرنشینی ناو پاسەکانیان بکەن وە ئاگاداریان دەکەین کە رەفتارەکانیان لە کاتی سەرپێچی کردندا بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لێپێچینەوەو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەس و لە ژێر هەر پاساوێک ناکرێت.
دەشڵێت “بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە بەر بەرژەوەندی گشتی و جێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و پاراستنی ژیانی جگەرگۆشەکانمان بە ووردی چاودێری ئەم پرسە دەکات”.
راشيگەياندووە: داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارە بەڕێزەکان وەک لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەتی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەپێی تایبەتمەندیيان بۆ ئەم ئاگادارییە بەدواداچوون و لێپرسینەوە بکەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە لایەنە سەرپێچیکارەکان بکەن.
:ئاماژەيان بەوەشکردووە: لەکاتی هەبوونی هەر جۆرە سەرپێچییەک لەو پاسانەی کە ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە
کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ژمارە(188)
هێڵی گەرمی سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان – سلێمانیPJCC ژمارە (100)
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
57 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
57 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



