
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: ئەو كەشوهەوایەی مانگی ڕابردوو سنوورەكەی گرتەوە تاڕادەیەك گرفتی بۆ تیمەكانمان دروستكرد لەبەردەوامی كاركرد، بەڵام گفتێكی دیكە دابیننەكردنی پارەیە لەلایەن حكومەتەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە كە تائێستا لە%40 كارەكانمان تەواو كردووە.
ئەبوبەكر تەیب، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لە تەواوكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیەو هاوكات بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و باران بارینەی كە سنوورەكەی گرتەوە گرفتی بۆ تیمەكانمان دروستكردوو نەمانتوانی درێژە بەكاركردن بدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بڕێك بودجەمان بۆتەرخانكرا وەك تەواوكردنی قۆناغی یەكەم، بەڵام لەمساڵیشدا داوای دابینكردنی بودجەی دیكەمان كردووە بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی دیكە، بەڵام حكومەت هیچ وەڵامێكی نەداوینەتەوە، هاوكات بۆ تەواكردنی پڕۆژەكە زیاتر لە 400 ملیار دینارمان پێویستە.
ئۆتۆبانی بابان، یان شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بریتییە لە دروستكردنی رێگەیەكی خێرای 100 مەتری، درێژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكانی 146 كیلۆمەترە كە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تاوەكو دەگاتە دەمركان نزیك شارۆچكەی عەربەت.
پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە 11/7/2020 دەستبەدروستكردنی كرا و بڕیارە تا 30/8/2023 كارەكانی پرۆژەكە تەواوبكرێت تا ئێستاش لە %40ی پرۆژەكە تەواوكراوە و حكومەتیش وەك پێویست بودجەی بۆتەواوكردنی پرۆژەكە تەرخاننەكردووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



