د. مەحمود عوسمان “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پەلە پەلییەكی زۆرى پێوە دیاربوو”

مەحمود عوسمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
كاردانەوەكانی تایبەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی نا یاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەردەوامی هەیە و سیاسەتمەدارێكی دیاری كوردیش ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پەلە پەلییەكی زۆری پێوەدیاربوو دەبوو چاوەڕێ بكرایە تا كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكدەهات، بەڵام ئەوە تێپەڕی و ئێستە ئەركی حكومەتی هەرێمی زیاتر قورستر كردووە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی كورد بە SNNی ڕاگەیاند: دەركردنی بڕیارێكی لەم جۆرە لە لایەن دادگای فیدراڵی لەم كاتەدا كە لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و هەڵبژاردی سەرۆككۆمارن ئەوەمان پێدەڵێت كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەدوور نییە لە بڕیارێكی سیاسی، چونكە دەكرا ئەو بڕیارە نەدرێت تا ئەوكاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكدەهات پاشان ئەو بابەتە بوروژێندرایە، بەڵام پەلە پەلییەكی زۆر بەو بڕیارەوە دیارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ئێستای عێراق كاربەڕێكەرە توانای زۆری شتی نییە بیكات تەنانەت پێناچێت بتوانێت ڕێگریش لە حكومەتی هەرێم بكات بە فرۆشتنی نەوتەكەی لەكاتێكدا پێشتریش چەند جارێك سكاڵا تۆماركراوە لەسەر ناردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، بەڵام هەمیشە دانیشتنی دادگاكان بۆ ئەو مەبەستە دواخراوە و داوایان لە پەرلەمان كردووە كە یاسای نەوت و غاز هەموار دەربكەن و پەسەندی بكەن بۆیە ئەم بڕیارە بەدوور نییە لە بەشێك لەو ناكۆكی و دۆخە سیاسییەی كە لە عێراق هاتووەتە ئاراوە.
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد جەختی لەوەشكردەوە، كە لە ئێستادا ئەركی حكومەتی هەریم زیاتر قورسبووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بتوانێت دەستبكات بە گفتوگۆ كردن بۆ ئەوەی بتواندرێت لە پرۆژەیاسای بودجەی 2022 مافەكانی كورد گەرەنتی بكرێت و هەروەها بابەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


