وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار هاتە دەنگ

دینار و دۆلار
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەزاندنی نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار بە دوور زانی و ڕایگەیاند، “کاریگەریی نەرێنی دەبێت بۆسەر ئابووریی وڵات”.
سەرچاوەکە ئەمڕۆ هەینی کە نەیتوانی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەوەی بە مدیا عێراقییەکان راگەیاند:”نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و بە ئاسانی گۆڕانکاری تیدا ناکرێت.”
وتیشی، “سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی بە مەرجی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار پشتگیری و پاڵپشتی عێراقیان کردووە، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە نرخەکەیدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی و ئابوریی عێراق.”
ئەمڕۆ هەینی، 18-2-2022، لە چەند میدیا و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەى نرخی دراو و دۆخی بازاڕ، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نزمبووەتەوە.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵبەز و دابەزینی نرخی دراو لە ڕۆژانی هەینی “ورد” نییە و سبەینێ نرخی تەواوەتی و جێگیری دۆلار بەرامبەر دینار دیاری دەکرێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی تایبەت بە “ناس کورد”ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوویداوە و 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 147 هەزار و 500 دینار، “بەڵام ئەمە نرخێکی ورد و تەواو نییە چونکە بانک و بازاڕەکانی دراو لە ڕۆژانی هەینیدا داخراوە و نرخەکان فەرمی نین.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


