دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار كۆده‌بێته‌وه

دادگا و ره‌وتى دادوه‌رى | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر پرسى ناده‌ستووریبوونى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار كۆبێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “رۆژى چوارشه‌ممه 23ى شوبات، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر پرسى ناده‌ستووریبوونى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار كۆده‌بێته‌وه و بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌دات”.
پێشتر غه‌یاس سورچى، كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌واى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایگه‌یاند: “ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سكاڵایه‌كى نوێ له دادگاى فیدراڵى عێراق له دژى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان تۆمار ده‌كه‌ن به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێشێلى یاسای كردووه و به نایاسایی دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق كردووه‌ته‌وه”.
وتیشى: “دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه كارێكى نایاسایی و نا ده‌ستوورییه و به‌ته‌واوه‌تى كرده‌وه‌یه‌كى سیاسییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی رووبه‌ڕووى ئه‌م بابه‌ته ده‌بینه‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، “بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ رازیكردنى لایه‌نێكى دیاریكراو بووه”.
پاش ته‌واوبوونى واده‌ى یاسایی خۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى كرده‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له گه‌ڕى یه‌كه‌مدا ته‌نیا 25 كه‌س خۆیان كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له گه‌ڕى دووه‌مدا 35 كاندیدى نوێ ناوى خۆیان تۆمار كرد، هاوكات هۆشیار زێبارى كه تاكه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو به‌هۆى سكاڵایه‌ك كه له دادگاى فیدراڵى له‌سه‌رى تۆمار كرابوو له كێبڕكێكه دوورخرایه‌وه.

