ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی: ترسمان هه‌یه به‌غدا به ئه‌نقه‌ست 200 ملیاره‌كه نه‌نێرێت

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ترسمان هه‌یه هۆكارى سیاسى هه‌بێت له پشت دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، وتیشى: “به‌هۆى دواكه‌وتنى ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غداوه پێدانى مووچه دواكه‌وتووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى شوبات، سه‌عده‌دین محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “هۆكارى سه‌ره‌كى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنى ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ى كه مانگانه به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم بۆ ته‌واوكردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ئێمه‌ش ترسمان هه‌یه ستراتیژیه‌تێك و هۆكارى سیاسى هه‌بێت له‌پشت دواكه‌وتنى ناردنى ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ فازل نەبی، بریكاری وەزیری دارایی عێراق بە SNNی راگەیاند: “هەروەك پێشتر رامگەیاندبوو كە لەداهاتوودا گرفت بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە دروستدەبێت، هەروەك لە ئێستادا گرفت بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم دروستبووە، بەتایبەت لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوت، سكاڵاش لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە تۆمار كراوە ئەوەش وایكردووە كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم دوابكەوێت تا ئەو كاتەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت”.
وتیشى: “تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیی دەرنەبڕیوە بەناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە شاندێكی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری دارایی و سیاسی رەوانەی بەغدا بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە”.
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا نامانەوێت وردەكاری جۆری سكاڵاكە و هەروەها ئەو كەسانەشی كە بەو سكاڵایە هەستاون بڵاوبكەینەوە بۆئەوەی دۆسیەكە زیاتر ئاڵۆز نەبێت، بەڵكوو دەبێت هەموو هەوڵی حكومەتی هەرێم بۆچارەسەركردنی سەرجەم كێشەداراییەكان بێت لەگەڵ حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەی دواجار فەرمانبەرانی هەرێم باجی نەبوونی پارە نەدەن”.

