جۆو بایدن” پوتین بڕیاری کۆتایی لەبارەی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا داوە”

جۆ بایدن
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە وتاری هەفتانەیدا رایگەیاند: سەرۆکی روسیا بڕیاری خۆیداوە بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا و من باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیا دەستپێدەکات، بەتایبەت کە دەزگاکانی راگەیاندنی روسیا چەندینجارە بانگەشەی پێشێلکاری لە ناوچەی دونباس و پلانێکی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنەسەر روسیا دوپاتدەکەنەوە.
بایدن وتیشی” تێبینی ئەنجامدانی چەندین پێشێلکاریمان کردوە کە لەلایەن گروپە جوداخوازەکانی نزیک لە روسیا ئەنجام دراون، لەم کاتەشدا هێزەکانی روسیا پلانێک ئامادە دەکەن بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا لە رۆژانی داهاتوودا و داگیرکردنی شاری کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەئامانج دەگرن، لە بەرامبەردا هاوپەیمانان و ئێمە و هەروەها ناتۆش ئامادەیە بۆ پارێزگاری لە هەموو خاکی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



