لە رێگەی پەرلەمانەوە هەوڵی داخستنی ماڵپەڕە سێکسیەکان دەدرێت

ماڵپەڕە سێکسییەکان
SNN
عەلی تەمیمی راوێژکار و پاریزەر و شارەزا لە بواری یاسای نێودەوڵەتی ئەمڕۆ شەممە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند: پرۆژەیەک لە نێوان زیاتر لە 80 پارێزەر و دادوەر گەنگەشە کراوە بۆ ئەوەی داوا لە پەرلەمانی عێراق یاخود ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت تەواوی ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق لە رێگەی یاسایەکەوە داخرێت.
تەمیمی دەشڵێت” ئەم پرۆژەیاسایە کە لەلایەن کۆمەڵێک پارێزەر و دادوەرەوە گەنگەشە کراوە بەنیازین نوێنەری دەستەیەک لە راگەیاندکاران و وەزارەتی گواستنەوەشی تێدابێت و لە پەرلەمان کە پرۆژەکەمان پێشکەشکردن باس لەوە دەکەین، کە چۆن ماڵپەڕە سێکسییەکان دژی کۆمەڵگەی ئیسلامی عێراقییە و باس لەوەش دەکەین کە چۆن دەبێتە هۆی داروخانی گەنجی عێراق و ئادابی گشتی و بە لارێدابردنیان لە داهاتوودا”.
روونیشی دەکاتەوە، هەر کەسێک رێگریمان لێ بکات بە ناوی مادەی 38ی دەستوور کە باس لە ئازادی تاک دەکات ئەمە هەڵەیە، چونکە چ ئازادییەک لەوەدایە کە کاریگەری لەسەر ئادابی گشتی کۆمەڵگە و ئاینی ئیسلامان هەبێت، وە دەبێت هاووڵاتیان باش ئەوە بزانن یەکێک لە هۆکارەکانی زۆربوونی تەڵاق و دەستدرێژی سێکسی و کارو کردنەوەی نامۆ لە عێراق دەگەرێتەوە بۆ بوونی ماڵپەڕە سێکسییەکان”.
لە کۆتایدا ئاماژە بەوە دەکات، گەر پەرلەمان ئەم پرۆژەیاسایەی تێنەپارادن و دەنگی پێنەدا ئەوا دەبێت هەڵمەتێکی چری هۆشیارکردنەوەی گەنجان و هەرزەکاران لە عێراق دەستپێبکات و کە مامۆستایان و کەسانی ئاینی گەورەش دەبێت بەشداربن پێش ئەوەی کۆمەڵگە لەم دۆخەی کە ئێستا تێدایە بەهۆی ماڵپەڕە سێکسیەکانەوە زیاتر بە لاڕیدا بروات.
بەپێی ئامارێک کە ساڵانی رابردوو لەلایەن ماڵپەڕە سێکسییەکانەوە بڵاوکرایەوە وڵاتی عێراق یەکێک بوو لە وڵاتە پڕ بینەرەکانی ماڵپەڕە سێکسییەکان لە جیهاندا و لە پلەی 10 یەکەمەی جیهاندا دێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


