شەپۆلێکی بەهێزی باران دەگاتە هەرێم و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

باران و لافاو
SNN
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆل بەلاوازی لەسەر بەشێک لە ناوچەکان دەستپێدەکات ئەمشەو و سبەی یەکشەممە لە تەواوی ناوچەکان و گەرمێنیەکان باران دەبارێت بەهەورە بروسکەوە بەشێکی تاوەکانیش بەخوڕ دەبن چونکە هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سورو سپی تێکەڵ بەیەک دەبن و یەکگدەگرن بڕێک شێی مەداریش لەناوچەی ئەفەریقیاوە بۆ سەر دەریای سورو لە ئەوێشەوە بۆ ناوچەکە حاڵەتەکە بەهێزدەکات.
دەشڵێت: لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و هەڵەبجە و شارەزوورو کەرکوک و هەولێر بەهێز دەبێت حاڵەتەکە لەسەر سنووری بادینان زیاتر مام ناوەند دەبێت، شایەنی باسە ڕێژەیەکی پێویست و باش باران لەهەموو ناوچەکان دەبارێ و بەروبومی کشتوکاڵی پێ تێر ئاو دەبن.
ئاماژە بەوەش دەکات: ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە ناوچەی جیاجیاکاندا لەگەڵ دروستبوونی لافاوی کتوپڕ لەهەندێک ناوچە تایبەت ئەو شوێنانەی نزمن و مەترسی لافاویان لەسەرە لەگەڵ تەرزە بەسەر هەندێک ناوچە و بارینی بڕێک بەفر لە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە کوێستانییەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


