هەوڵەكانی سەدر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە كە لە بەرزكردنەوەی دۆخی دۆلار كردیان

0
661
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانی موقتەدا سەدر بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ڕاكێشانی سۆزی خەڵكە و ئاماژەیەكیشە بۆ سەتایبوون بە ئۆپۆزسیۆنیان، چونكە لە خولی پێشووی پەرلەمان هەر كوتلە سەدرییەكان بوون نرخی دۆلاریان بەرزكردەوە و ئێستاش دەیانەوێت ئەو هەڵەیان ڕاستبكەنەوە بەڵام پێناچێت سەركەوتوو بن.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی بەرزكردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار كە لە ئێستادا موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەكات چەندین ڕەهەندی سیاسی لە پشتەوەیە، چونكە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان هەر خودی كوتلەكەی سەدربوون لە پشت بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینارەوەبوون، لە ئێستادا دەیانەوێت سۆزی هاووڵاتیان بۆخیان ڕابكێشن و بە هاووڵاتیان بڵێن ئێمە لەگەڵ داواكارییەكانی هاووڵاتیانداین ئەمەش سەرەتایەكە كە ئاماژەی بوون بە ئۆپۆزسیۆنی موقتەدا سەردر نیشاندەدات و دواتر ئەو كار بكاتە دەستكەوتێك بۆ خۆی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەخولی پێشووی پەرلەمان كاتێك نرخی دۆلار بەرزكرایەوە پشتیوانی بانكی نێودەوڵەتی و بانكی مەركەزی عێراقی بەدەستهێناو لە پێناو پڕكردنەوەی ئەو لە %23 یە كورتهێنانە بوو كە لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 دروست بوو كە بە 23 تریلۆین دینار كورتهێنانی پێپڕكردەوە هاوكات ئابووریناسانیش لەوە دڵنیان كە نرخی نەوت بە ناجێگیری دەمێنێتەوە بۆیە لەڕووی ئابوورییەوە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار كارێكی ئاسان نییە بەڵام لە رووی واقیعییەوە بە پشتبەستن بە زۆرینەی پەرلەمانی دەكرێت كوتلەی سەدری ئەو موجافەیە بكەن ئەوەش لەپێناو ڕاكێشانی دەنگی خەڵك.

بڕیاردەرەكەی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك كە دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار كرا، نرخی بەرمیلیك نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێندرابوو، بەڵام ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەروو 90 دۆلارەوەیە، بۆیە كوتلەی سەدری دەیاننەوێت ئەو كورتهێنانەی كە لەڕابردوودا هەبووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پڕیبكەنەوە بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە كەس ناتوانێت گەرەنتی نرخی نەوت بكات هەر بەو بەرزییە دەمینێتەوە یان نا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this