زاڵماى خه‌لیلزاد په‌یامێك ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌كات

0
817

SNN
باڵیۆزى پێشوترى ئه‌مریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا دۆخى عێراق زۆر جیاوازه‌، ده‌شڵێت: هیوادارم موقته‌دا سه‌در بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌ سیاسیه‌كانى عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى شوبات، زاڵماى خه‌لیلزاد، باڵیۆزى پێشوترى ئه‌مریكا له‌ عێراق و دیپلۆماتكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌شداریكرد له‌ گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆخى سیاسى ئێستاى عێراق رێكخرابوو، له‌ میانى گفتوگۆكه‌دا وتى: “دۆخى ئێستاى عێراق دۆخێكى زۆر جیاوازه‌ له‌و دۆخه‌ى كه‌ له‌دواى ساڵى 2003 هه‌بوو، عێراق گه‌یشتووه‌ به‌ قۆناغێكى نوێ”.

باڵیۆزى پێشوترى ئه‌مریكا له‌ عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عێراق ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “دۆخى ئێستا زۆر جیاوازه‌، هیواخوازم سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عێراق له‌ نێویشیاندا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق سه‌ركه‌وتووبێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، بتوانن وڵاتێكى دیموكراتى و به‌هێز بنیادبنێن و رێزى ویستى هه‌موو عێراقییه‌كان بگرن، بشتوانن مافه‌كانیان و خزمه‌تگوزاریشیان بۆ دابینبكه‌ن”.

 

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ عێراقییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عێراق پێویسته‌ هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بكه‌ن و یه‌كیبخه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى سه‌روه‌رى یاسا”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this