وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا

0
1919

SNN- عەلی حەمەسەعید

رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت و هەر لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەم دەهێنرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ SNN رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانەی ماون مووچە وەربگرن دابەش دەکرێت و  رۆژی دووشەممە 21-2-2022 مووچەی وەزارەتی شارەوانی دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: “رۆژی سێشەممە مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت ورۆژی چوارشەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی دەدرێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this