“پله بهرزكردنهوهى فهرمانبهران دهستپێدهكاتهوه”

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەڕێگەی نووسراوێكەوە داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە ناوی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرن كە پلەبەرزكردنەوە دەیانگرێتەوە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش دهڵێت: “هەوڵێك بۆ دەستكردن بە پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران دەستیپێكردووە”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون، ” وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم سەرقاڵی پرۆژەیەكە بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، بە جۆرێك كە لەگەڵ توانای دارایی حكومەتدا بگونجێت و بارگرانی زۆر لەسەر حكومەت دروستنەكات و ببێتە هۆكاری ئەوەی نەتوانێت مووچە دابەشبكات”.
به وتهى ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی، “پلانەكە بەجۆرێكە كە ناكریت هەموو فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەكانی پێكەوە پلەبەرزكردنەوەیان بۆ بكرێت، چونكە ئەوە بارگرانییەكی زۆر لەسەر حكومەت دروستدەكات و توانای دابینكردنی پارەی هەموو فەرمانبەرانی نامێنێت لە پلە بەرزكردنەوە و دابینكردنی مووچە، بەڵكو ناوبەناو پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێك دەكرێت”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدايە كە بە گوێرەی نووسراوێكی هەمان وەزارەت كە وێنەیەكی لای SNNە “داوای لە وەزارەتی خوێندی باڵا دەكەن سەرجەم زانیاری ئەو فەرمانبەرانە رەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن كە تاوهكو 31كانونى یهكهمى 2015 پلەبەرزكردنەوە دەیانگرێتەوە بۆ پلە ( 1 )”.
دهقى نووسراوهكه


