قوباد تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە

0
694
قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: Azhi Omar

SNN

قوباد تاڵيبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە و دەڵێت “هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان”.

دەقی پەيامەکەی:

‎تەواوی شۆڕشەکانی نەتەوەکەمان، لەپێناوی ئەوەدا بوون کە بوونێکی سەربەخۆ و ئازادانەمان هەبێت. ویستوومانە بە ناسنامە و تایبەتمەندیی خۆمانەوە بناسرێینەوە، نەک هی نەتەوەیەکی تری سەردەست. لە دیارترینیشیان، زمانەکەمانە.

‎ئێمە بەرگریمان لە زمانی کوردی کردووە و ئەویش بەرگریی لێ کردووین. چونکە ئەگەر ئەم زمانە نەبووایە، نەماندەتوانی بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەییمان بدەین و هەر هەوڵێکیش بۆ پێشخستنی دۆزی نەتەوەییمان، بەبێ گرنگیدان بە زمانی کوردی، بێئەنجام دەبێت.

‎ئێمەی کورد، هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان بکەین و دەشتوانین دەستکەوتی گەورەتر و شایستەتر بەدەست بهێنین.

‎ئەرکی هەموومانە، هەم حکومەت و هەم تاک بە تاکی هاوڵاتییان، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردیدا بکەین؛ ڕووبەرەکانی بەکارهێنانی فراوانتر بکەین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتری بکەین.

‎با هەموومان بە شانازییەوە بە زمانی شیرینی کوردی بڵێین: من کوردم و زمانی کوردی، زمانی دایکی منە.

‎ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە ھەمووان پیرۆز بێت

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this