لەسەر داوای ئێران، قەتەر بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەکات

0
707

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لەسەر داوای ئێران وڵاتی قەتەر بەشدار لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەکات و هەوڵ دەدات سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگی نزیک بکاتەوە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکراکرد، قەتەر بەوجۆرە بەشداری لە سیاسەتی عێراقدا دەکات، کە هاوپەیمانێتی سەدر هەڵوەشێنێتەوە، جا لە رێگەی فشاری پارەوە باێت یاخود هەر شتێکی تر دەیەوێت حکومەتێکی زۆرینە پێکبهێنێت و هاوپەیمانەکانی سەدریش تێیدا بەشداربن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی، ئەوکات تەنیا ئەگەری ئۆپۆزسیۆنبوون بۆ سەدر دەمێنێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسرانای ئێران، سێ جار سەردانی عێراق کرد، خودی موقتەدا سەدری بینی بۆ کۆکردنەوەی ماڵی شیعە و دروستکردنی حکومەتێک کە تەواوی شیعە و لایەنەکانی تر تێدا بەشداربن، بەڵام سەدر بە راشکاوی بە قائانی وتبوو کە بەشداری حکومەتێک ناکەم کە نووری مالیکی تێدابێت، بۆیە لەکاتی ئێستادا وڵاتی قەتەر دەیەوێت هاوپەیمانێتییەکی سەدر لەبەر یەک هەڵوەشێنێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this