بە پێچەوانەی سلێمانی دەرماڵە لە هەولێر و دهۆک دابەشنەکراوە

0
603

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هەوڵی ( بافل جەلال تاڵەبانی) تواندرا پارەی پاڵپشتی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشبكرێت، بەڵام تائیستا ئەو پاڵپشتیە لە زانكۆكانی هەولێر و دهۆك دابەشنەكراوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لە هۆكارەكەی دەكەن.

توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دارایی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە SNNی راگەیاند: دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بە خەرجكردنی پارەی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، دەستمان بە پرۆسەكە كردووە و زانكۆكان بڕی پارەكانیان كردووە بە چەك و ڕەوانەی بانقەكانیان كردووە، لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و دەوروبەری پارەكە بەسەر خوێندكاران دابەشكراوە و كێشەی سیولەمان نەبووە، بەڵام تا دوێنێ‌ بەهۆی هەندێك كێشەی هونەری و نەبوونی سیولە لەبانقەكان لە زانكۆكارنی سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك نەتواندرا ئەو پارەیە دابەشبكرێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پاڵشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرجەم رێكارە كارگێڕی و دارایەكان تەواوكراوە و دەبێت ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ خوێندكاران دیاریكراوە دابەشبكرێت بەسەریاندا.

بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكانی دەرەوەی شارەكان مانگانە بڕی 60 هەزار دینارو خوێندكارانی ناو شارەكانیش بڕی 40 هەزار دیناری مانگەیان پێدەدرێت بەمەرجێك ناویان لە سیستەمی زانكۆلایەن دەرچووبێت و بەدەوامبن لەخوێندن.

19ی ئەم مانگە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پرسی دابەشکردنی دەرماڵە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.

پێش تێپەڕينی 24 کاتژمێر بەسەر راگەيەندراوەکەی نوسينگەی بافڵ جەلال تاڵەبانيدا گرفتەکە چارەسەرکرا و لە دوێنێوە دەست کراوە بە دابەشکردنی دەرماڵە لە زانکۆی سلێمانی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this