“بڕیارى دووباره كردنهوهى دهرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سهرۆككۆمار نایاساییه”

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN – عەلی حەمەسەعید
پسپۆڕێكى یاسایی رایدهگهیهنێت: بەگوێرەی بڕگە و ماددهكانی دەستوور دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن نادەستورییە و دەبێت رەتبكرێتەوە، دهشڵێت: “ئەگەر لهژێر فشاری سیاسی و راگرتنی هاوسهنگى سبهى دادگاى فیدراڵى بڕیارێكی پێچهوانه دهربكات ناچاره خۆشى بهرپرسیارییهتیهكهى ههڵبگرێت”.
ئهمڕۆ سێشهممه دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، 23ی ئەم مانگە بڕیارێکی یەکلایکەرەوە دەدەین سەبارەت بە یاسایبوون یاخود یاساینەبوونی دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
لهو بارهیهوه د. بەهار مەحمود، پسپۆڕی بواری یاسا و ئهندامى پێشووى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئێمە ناتوانین پێش بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بكەوین، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاین و مافی تانەلێدانیان نییە و دەبێت هەموو لایەك پێوەی پابەندبن، هاوكات پێویسته لەوە تێبگەین كە لە ئێستادا دۆخى عێراق لهڕووى سیاسییهوه نالهباره و رهنگه دادگاى فیدراڵیش فشاریان بكهوێتهسهر، بەڵام لەڕووی دەستوری و یاساییەوە دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن نایاساییە”.
به وتهى ئهو پسپۆڕه یاساییه، “بڕیارەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێچەوانەی یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2008 كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق، چونكە لەو یاسایەدا باس لەوەنەكراوە دووجار دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە لەكاتێكدا جگە لە هۆشیار زێباری، كاندیدەكانی دیكە هیچ كێشەیەكی یاساییان نییە و دەبێت پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەو بەربژێرانه بەڕێوەبچێت”.
د. بەهار مەحمود باس لهوهشدهكات: “لەئێستادا بەبێ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆككۆمار بەڕێوەبچێت 24 كاندید بوونیان هەیە كە مەرجەكانیان تێدایە، بۆیە دەبوو بڕیاری دووبارە خۆكاندید كردن نەدرایە، بەدڵنیایشەوە دادوەرانی ناو دادگاكەش بۆخۆیان ئەو راستییە دەزانن كە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن نایاساییە، بەڵام سبەینێ هەر بڕیارێكی دیكە بدرێت ئەوە دادگای فیدراڵی خۆیا لێی بەرپرسن”.

