بەهۆی بەرواری جوانەوە سێشەمە بووە بە هەينی

0
619

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەوتەی خاوەن ئارایشتگا و شوێنەكانی جوانكاری خانمان و رازاندنەوەی بوك، ئەو بەروارەی ئەمڕۆ بۆ ئەوان جیاوازە و ڕێژەیەكی زۆر لە بوك و زاوا سەردانیان كردوون بۆ ئەوەی لەم بەروارەدا كارەكانیان بۆ ئەنجام بدەن، بەجۆرێك بەهۆی ئەو خواستە زۆرەوە ئەمرۆ كە سێ شەممەیە هاوشێوەی ڕۆژانی هەینی قەرەباڵغ بووە.

نیگار محەمەد، خاوەنی ئارایشتگای نیگار لە سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: هەر لە دوێنێوە لەلایەن چەندین بوك و زاواو كەسوكاری بوك و زاوا و هاووڵاتیانیشەوە پەیوەندییەكی زۆرمان پێوەكراوە كە ئەمڕۆ كاتێكیان بۆ دابینێن كاری جوانکارییان بۆ بكەین، بەجۆرێك لە ڕۆژانی ئاسایی لە دوای كاتژمێر نۆ دەستمان پێكردووە بەڵام ئەمڕۆ لە پێش كاتژمێر هەشتەوە دەستمان بە كار كردووە و تا درەنگانێكی ئەمڕۆ سەرەمان بۆ بوك داناوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژانی ئاسایی تەنها لە ڕۆژانی هەینی ژمارەیەكی زۆر لە بوكمان بۆ دەهات بەڵام ئەمڕۆ كە سێشەممەیە دوو هێندەی ڕۆژانی هەینی بوكمان بۆ هاتووە جوانكارییان بكەین و ڕۆژی سێ شەممەیان لێ‌ كردوین بە ڕۆژی هەینی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ 22/2/2022 بەلیا گەنجانەوە بەرواریكی جوانە و خوازیارن لەم ڕۆژەدا بچنە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.

وتەكانی ئەو خاوەن ئارایشتگایە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێ‌شەممە 22/2/2022 بەلای زۆرێك لە هاووڵاتیان و دایكان و ئەو كەسانەی كە دەستگیراندارن بەرواریكی جوانە و دایكانی دووگیان خوازیارن لەم بەروارەدا منداڵەكانیان لەدایك ببێت و نەشتەرگەری پێشوەختە ئەنجام دەدەن، یاخود دەستگیراندارەكان لەم ڕۆژەدا بڕیاری چوونە ناو ژیانی هاوسەرێتی.

ئەم بەروارە تا 200 ساڵی ديکە دووبارە نابێتەوە، لە 2222/2/22 ئەم بەروارە دووبارە دەبێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this