دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی کورسی کۆتای ئێزدی و شەبەک و کوردانی فەیلیەوە بڕیاریدا

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاند، دیاریكردنی كورسی كۆتا بۆ هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی ئێزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی ناده‌ستوریه، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان پێكهاته‌ی عێراقن و نابێت جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا بكرێت.
لەنوسراوێکدا دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: “به‌ئامانجی كاراكردنی رۆڵی نیشتمانی و به‌دیهێنانی یه‌كسانی و پارێزگاریكردن له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی پێكهاته‌كانی ئیزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا كه جۆری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێكهاتانه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌ستوری نییه به‌له‌به‌رچاوگرتنی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و سهبائییهكان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، “به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی یه‌ك له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه تێیدا هاتوه، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه، شێوازی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی كۆماری و په‌رله‌مانی دیموكراتیه، هه‌روه‌ها له‌و بڕیاره‌دا پشتی به ناوه‌ڕۆكی دیباجه‌ی ده‌ستور به‌ستوه سه‌باره‌ت كه باسی پابه‌ندێتی ده‌كات به یه‌كێتی خاك و گه‌لی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و جۆری حوكمڕانیه‌كه‌ی”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێكهاته‌ی ئێزیدی و شه‌به‌كی وه‌ك هه‌مو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها له موسڵ بۆ شه‌به‌كه‌كان كورسیه‌كی په‌رله‌مان دیاریكراوه، كوردانی شه‌به‌كیش له پارێزگای واست كورسیه‌كی بۆ دیاریكراوه، پێویسته پێكهاته‌كانی ئێزیدی و سابیئیی و مه‌ندائی و شه‌به‌كی و كوردانی فه‌یلی وه‌ك پیكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ته‌ماشا بكرێن.
هاوکات، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دەنگدان بە نوێنەرانی پێكهاتەكان لە سەرتاسەری عیراقەوە هاوشێوەی دەنگدان بە نوێنەرانی مەسیحی و سائبی بێت.

